وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، ئەمڕۆ دۆخەکە ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببووە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێوارەى ئەمڕۆ دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە و 1800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە”.

شەوی رابردوو بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پڕۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو كۆگاكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبووەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردبوو  و بە ناچاریی بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەمكرایەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەمبووەوە.

 

بابەتی پێشتر

سوودێكی گرنگی سەرخەوكردن لەسەر تەندروستیی مرۆڤ ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share