چۆن گیانی پاپا لە عێراق دەپارێزرێت؟

بڕیارە ئەمڕۆ ٥ی ئازار، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان بگاتە شاری بەغداد، لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەردانەکەیدا هێزی ئەمنی “تۆکمە” لە بەغداد و سەر باڵەخانەکان جێگیرکراوە بۆ پاراستنی گیانی پاپا.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەردانی پاپا بۆ عێراق بابەتێک لای خەڵكی باسدەکرێت کە گیانی پاپا چۆن دەپارێزرێت، لە کاتێکدا دۆخی ئەمنی عێراق هێندە سەقامگیر نییە بۆ سەردانی ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان.

حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی ئەمنیەتی مەراسیمەکانی هاتنی پاپا و پاراستنی گیانی ئەو ڕێبەرە مەسیحییە هێزی تایبەتی بەناوی “هێزی ئاڵتونی” خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەم هێزە پڕچەکترین و تۆکمەترین هێزی عێراقە و لەلایەن سوپای ئەمریکاوە ڕاهێنانیان پێکراوە.

لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنییەدا تیمێکی ئەمنی لەگەڵ پاپای ڤاتیکان دەچنە بەغداد و ژمارەیان نزیکەی 80 کەس دەبێت.

پاپا لە سەردانەکەیدا جگە لە بینینی عەلی سیستانی، ڕابەری زۆرینەی شیعەکانی عێراق سەردانی چەند شوێنێکی مەسیحیەکان دەکات لە عێراق کە وەک شوێنێکی مێژووی مەسحییەکان ناوبراوە، لەگەڵ ئەوەش بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ئەوەی لەسەر داهاتی سلێمانی دەوترێت خۆدزینەوەیە لە لێبڕینی موچە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لەبارەی داهاتی سلێمانییەوە دەوترێت لابردنی تەرکیزی خەڵکە لەسەر لێبڕینی موچە…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە لە هەبوونی هەموو پێداویستییەکان

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین لە بەردەستبوونی سەرجەم پێداویستییەکان. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە…
Total
0
Share