وردەکاری کێشەکانی یۆڤانتۆس بزانە

دادگاى باڵای ئیتاڵیا بڕیاریدا 15 خاڵ لە یانەى یۆڤانتۆس بشکێنێت و بەرپرسانی پێشووی یانەکەشی بۆ ماوەى جیا جیا سزادا.

دواى ئەوەى دەرکەوت بەرپرسانی یانەى یۆڤانتۆس کاری ناسایاییان کردووە و داهاتی یانەکەیان شاردۆتەوە، دادگاى باڵای ئیتاڵیا دەستی خستە کێشەکانەوە.

هەرزوو بەرپرسانی یانەى یۆڤانتۆس دەستیان لەکار کێشایەوە و وازیان لە ئیدارەى یۆڤانتۆس هێنا.

بەڵام دادگا بەوەوە نەوەستاو سەرجەمیانی ڕووبەڕووی سزا کردەوە.

بە پێی سزاکان هەموو ئەوانەى ڕۆڵیان هەبووە لە گەندەڵییەکاندا ڕادەگیرێن

فابیۆ پاراتچی 2 ساڵ و 6 مانگ ڕاگیرا

ئەندرێ ئانێلی 2 ساڵ ڕاگیرا

ئەریفابینی 2 ساڵ ڕاگیرا

پاڤیل نیدڤید 8 مانگ ڕاگیرا

15 خاڵیش لە یانەى یۆڤانتۆس شکێنراوە و لەپلەى سێیەمەوە بۆ پلەى دەیەم دابەزێنرا

هەموو ئەو بڕیارانە پێداچونەوەى بۆدەکرێت و ئیدارەى پێشوو دەتوانن تانە بدەن.

دەنگۆی ئەوەش هەیە یانەى یۆڤانتۆس بۆ سێ ساڵ لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە تێپەڕاندنی پۆرتوگال سەرکەوت بۆ چارەکی کۆتایی یورۆ

ئەمشەو، یەکشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی دیکەی قۆناغی (16)ی یورۆی 2020 ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بردنەوەی بەرامبەر پۆرتوگال تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا،…
Total
0
Share