لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپییەوە پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕی پێویست نەوتی سپی لەبەردەستدا بۆ دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و ئەگەر دڵنیایی هەبێت كە هاوڵاتییان نەوت وەردەگرن لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێتەوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ماوەی رابردوودا 59 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی دابەشكراوە و ئەو لێدوانەی بڵاوكرایەوە گوایە نەوتی عێراق بە نرخی 50 هەزار دینار دابەشدەكرێت وایكردووە بەشێك لە هاوڵاتییان نەوت وەرنەگرن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت بڕەكەی كەمە و تەنها بەشی ناوچە شاخاوییەكان دەكات و بڕی پێویست نەوت لە كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی هەیە و ئەگەر دڵنیایی هەبێت كە هاوڵاتییان ئامادەن نەوت وەبگرن لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین سەرجەم لایەنەكان كۆك بن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەك سەرۆكایەتیی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان دیاریكردووە، هیوادارن سەرجەم لایەنەكان پێكەوە بگەنە قەناعەت كە هەڵبژاردن…
Total
0
Share