وێرانکاریی جیهانیی لێدەکەوێتەوە.. چی دەبێت ئەگەر تەقینەوەی گەورە لە گڕکانی میراپی رووبدات؟

توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا هۆشدارییانداوە لە ئەگەری تەقینەوەی گڕکانی چیای میراپی لە ئیندۆنیسیا، رایانگەیاندووە، ئەو رووداوە دەبێتەهۆی ” وێرانکارییەکی جیهانی” و ئەگەری هەیە بەمنزیکانە رووبدات.

توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەقینەوەی ئەم گڕکانە دەبێتەهۆی داڕمانی ئابووریی جیهانی و کاریگەریی لەسەر پلەکانی گەرما و کەمیی خۆراکی جیهانی .

میراپی شاخێکی گڕکانییە و دەکەوێتە سنووری نێوان پارێزگاکانی جاوای ناوەڕاست و یۆگیاکارتا لە ئیندۆنیسیا، نزیکەی 1817 کم لە گەرووی مەلاکاوە دوورە.

گەرووی مەلاکا ڕێڕەوێکی ئاوییە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە نێوان نیمچە دوورگەی مالیزیا و دوورگەی سوماترای ئیندۆنیسیا، ساڵانە 90 هەزار کەشتی بەو ڕێگایەدا دەڕۆن، دانەوێڵە و نەوتی خاو و جۆرەها کاڵایان پێ دەگوازنەوە.

ئەگەر گڕکانەکە بتەقێتەوە چی ڕوودەدات؟

تیمەکەی زانکۆی کامبریج راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە وردەکاریی سیناریۆ ئەگەرییەکان دەخاتەڕوو کە ئەگەر چیای میراپی “لە خەو هەڵسێت” چی ڕوودەدات، لەوانە:

دەردانی هەورێکی خۆڵەمێش لە بەرزی نزیکەی 34 کیلۆمەتر بەسەر رێڕەوی ئاویی مەلاکادا کە خزمەت بە 40%ی بازرگانیی جیهانی دەکات، ئەمە جگە لەوەی زەوی بە “زستانێکی گڕکانی” بۆ ماوەی 3 ساڵ دادەپۆشێت.

دەبێتەهۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما ئەوەش هۆکار دەبێت بۆ کەمیی خۆراکی جیهانی و هەڵاوسان و تێکچوونی کەشوهەوا کە ئەمەش نزیکەی دوو ترلیۆن و 51 ملیار دۆلار زیان بە جیهان دەگەیەنێت.

هەورە خۆڵەمێشیەکە چەندین کیلۆمەترێک لە گڕکانەکەوە دوور دەکەوێتەوە بۆ فڕۆکەخانە جیاوازەکان لە سەرانسەری ئیندۆنیسیا و مالیزیا و سەنگاپوورە، بەمەش هەموو چالاکییە فڕۆکەوانیەکان لە ناوچەکەدا دەوەستێت کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین ناوچە ئاسمانییەکانی جیهان.

ئەمەش دەبێتە هۆی وەستاندنی گەشتیاری لە هەموو وڵاتان، کە بە مانای زیانی ملیارەها دۆلار دێت، بەو پێیەی تەنها گەشتیاریی ئیندۆنیسیا 3.35 ملیار دۆلار پاشەکشە دەکات.

بەپێی شارەزایانی زانکۆی کامبریج، تێکڕای پلەکانی گەرمای زەوی بۆ ماوەی 3 ساڵ 1 پلەی سەدی دادەبەزێت.

ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕانی توندی کەشوهەوا، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی گەورە لە خۆراکدا لە سەرانسەری جیهاندا.

شێوازی پێشبینی نەکراوی بارانبارین و نزمیی پلەی گەرمیی هاوین بە شێوەیەکی نائاسایی دەبێتە هۆی زیانێکی زۆر بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە سەرانسەری جیهان.

لە ئەنجامدا نرخی خۆراک بەرزدەبێتەوە و هەڵاوسانی جیهانی لە مانگەکانی هاوینی ساڵی دووەمدا دروستدەبێت.

پێشکەوتنی تەکنەلۆژی تا سەرەتای ساڵی سێیەم دوای تەقینەوەی گڕکانەکە هاوسەنگ نابێت لەگەڵ قەیرانەکەدا، بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی نێوان دابینکردن و خواست لەسەر خۆراک لە جیهاندا.

لە کاتێکدا چیای مێراپی لە ئێستادا خەوتووە، بەڵام لە ساڵی 1006دا شاهیدی تەقینەوەیەکی وێرانکەر بوو، کە تەواوی شانشینی هیندۆسی کە لە ناوەڕاستی جاڤادا دەژیا، سڕییەوە.

دوایین تەقینەوەی گەورەی گڕکانەکە لە ساڵی 2010 بوو، کە ستوونی خۆڵەمێشی گڕکانەکانی بۆ زیاتر لە 2000 پێ ناردووە و 353 کەسی کوشتووە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەم ناوچەیە لە ڕووی گڕکانییەوە زۆر چالاکە، چونکە چەندین ناوەندی گڕکانی بەدرێژایی دوورگەکانی ئیندۆنیسیا هەیە، وەک چیای سینابونگ و چیای تۆبا لە سوماترا، و چیای میراپی لە جاڤای ناوەڕاست .

هەرچەندە ناتوانرێت هیچ شتێک بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە کارەساتی سروشتی لە گەرووی مەلاکا، بەڵام رێگەی ئەگەری ناردنی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و سیگناڵ هەیە بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە کارەساتێکی چاوەڕوانکراوی نزیک.

بابەتی پێشتر

كەنەدا ژمارەیەك ژن و منداڵ لە كامپەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕێك رووداوێكی دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر منداڵێك لە هەولێر ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها بەفری لێباریوە.. بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی گرینلاند باری

گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا تەنها بە توانەوەی بەستەڵەكەكانەوە نەوەستا، كەشوهەوای دوورگەی گرینلاندیشی گۆڕیوە، بەشێوەیەك، بۆ یه‌كه‌مینجار باران له‌ لوتكه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی…
Total
0
Share