کەشناسی: کەش نمەباران دەبێت و تەم دروستدەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت و تەم لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دروستدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تەمێکی سوک، لە دواینیوەڕۆوە نمەباران دەبارێت و بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگەی سلێمانی و هەولێر، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

بابەتی پێشتر

بوونی هەندێک بۆشایی لە مێشکدا هۆکارە بۆ سەرئێشەی نیوەیی

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی رێگایەکی سەرەکی ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share