ئیمارات بووە یەکەم دەوڵەت لە رووی ئاسایشەوە لە جیهاندا

بۆ چوارەمین ساڵ لەسەریەک، لە ریزبەندی سەقامگیرترین دەوڵەتەکان لە رووی ئاسایشەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

بەپێی ئەو ریزبەندییەی لەلایەن پەیمانگەی ئابوری و ئاشتی نێودەڵەتی بڵاوکراوەتەوە، “ئیماراتی عەرەبی سەقامگیرترین دەوڵەتی جیهانە لەرووی ئاسایشەوە”.

پەیمانگەکە پێوەرەکانی مەترسی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوانکاری کردووەتە پێوەر بۆ ئەنجامدانی ریزبەندییەکە و ئاشکرایکرد، “کەمترین مەترسی تیرۆر و کردەوە تاوانکارییەکان لە ئیمارات بوونیان هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆخی کۆمەڵایەتیی وڵاتەکە و جیۆسیاسییەکەی کاریگەرییان لەسەر ئەو سەقامگیرییە هەیە کە لە ئیمارات دروستبووە”.

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: نابێت ناكۆكییە سیاسییەكان رێگربن لەبەردەم ڕیفۆرم لە هێزەكانی پێشمەرگەدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share