ژێر دەریاییەكی لوبنانی 10 تەرم لەناو كەشتییەكی ژێرئاوكەوتووی كۆچبەراندا دەدۆزێتەوە

ژێردەریاییەكی لوبنانی تەرمی لانیكەمی 10 كۆچبەری دۆزیوەتەوە كە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەلەمەكەیان بە نزیكەی 30 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی لوبنان نقوم بوو.

بەلەمەکە بە دەیان کەسی لوبنانی، سوری و فەلەستینی هەڵگرتبوو کە هەوڵیاندەدا لە ڕێگای دەریاوە بەرەو ئیتاڵیا کۆچ بکەن، بەڵام بە دووریی زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر لە بەندەری تەرابلوس نقومبوو، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزی دەریایی لوبنان.

ئەو شەوە 10 تەرم دۆزرانەوە کە یەکێکیان منداڵێک بووە، لە ساتەكانی یەكەمی ڕووداوەكەدا 48 كەس كە لەسەر بەلەمەكە بوون ڕزگاركران.

لەلایەن ژێردەریاییەكەوە كەشتییە نقومبووەكە لە قوڵایی نزیكەی 450 مەتر (نزیكەی 1470 پێ) دۆزرایەوە.

هۆكاری نقومبوونی كەشتییەكە تا ئەمڕۆ ناكۆی لەسەرە، ڕزگاربووان دەڵێن، کەشتییەکەیان لەلایەن هێزی دەریایی لوبنانەوە هێرشی كراوەتەسەر، لەکاتێکدا سوپای لوبنان بانگەشەی ئەوە دەكات كە بەلەمەکە لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لەگەڵ کەشتییەکی هێزی دەریایی پێکیانداداوە.

نقومبوونەكەی مانگی نیسان گەورەترین كارەساتی كۆچبەران بوو لە لوبنان لەم ساڵانەدا، لەكاتێكدا وڵاتەكە لە لێواری داڕووخانی ئابوریدایە و متمانەی گشتی بە دەوڵەت و دامەزراوەکانی بە خێرایی لە ڕووخاندایە.

ژمارەی دانیشتووانی لوبنان نزیکەی شەش ملیۆن کەسە، لەنێویاندا یەک ملیۆن پەنابەری سووری هەیە، وڵاتەكە لە ساڵی 2019ەوە ڕۆچووەتە ناو تەنگژەی ئابورییەوە و بەهۆیەوە سێ لەسەر چواری دانیشتووانەکەی كەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.

سەردەمانێک وڵاتێک بوو کە پەنابەرانی وەرگرت، ئێستا بووەتە شوێنی دەستپێکردنی کۆچی مەترسیدار لە ڕێگەی دەریاوە بەرەو ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: کامپی هۆل بووەتە مەترسی بۆ ناوچەکە تەنها چارەسەریش گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کامپی هۆل نییە، تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە گەڕاندنەوەی…
زیاتر ببینە

دکتۆر ئەیمی هۆڵمز: هەسەدە هاوپەیمانی 87 وڵات و رێکخراوە

شارەزای کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات هاوپەیمانی هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەتی…
Total
0
Share