بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “‌پێشوازی لە بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكەم بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان”.

راشیگەیاند، “ئەم بڕیارە هەنگاوێكی گرنگە بە ئاڕاستەی یەكخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ قەرەبووكردنەوە و گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئێزیدییەكان و هیوادارم ئەم بڕیارە بوێرانەیەی ئەڵمانیا هاندەرێكی گرنگ بێت تاوەكو وڵاتانی دیكەش هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنەبەر”.

سەرۆك بافڵ جەختیكردەوە، “‌یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك هەمیشە هاوكار و پشتیوان دەبێت لە پاراستنی ئێزدییەكان و كەلتوورە رەسەنەكەیان، وەكچۆن سەرسەختانە هەوڵ بۆ سۆراغ و گەڕاندنەوەی ئەو ئازیزانەمان دەدات كە تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share