ڕوانگەی سوری: لە بۆردومانی فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە حەوت سەرباز کوژراون

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، بەهۆی بۆردومانەکەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و دەوروبەری حەوت سەربازی حزبوڵا و گروپەکانی سەر بە ئێران کوژران.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند، مووشەکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی دیمەشقیان کردووە، لەگەڵ ئەوەی دژە مووشەکەکان وەڵامیانداونەتەوە بەڵام گەیشتوونەتە ئامانجەکانیان.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ناوچانەی بۆردومان کراون چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی و گروپەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی تێدان.

ڕوانگەی سوری لەبارەی زیانەکانەوە ڕایگەیاندووە، حەوت کەس کوژراون کە سەربازی سوری و چەکدارانی حزبوڵای لوبنانی و ئێرانیی تێدایە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سانا-ی سوری بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەی ئیسرائیلدا پێنج سەربازی سوریا کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران داوای لێکردین بەردەوامبین لە دانوستانەکان، ئێمەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین، بەڵام ئاگربەست کۆتاییهاتووە.…
Total
0
Share