شای سعودیە هۆشداری دەدات

شای سعودیە لە هۆشدارییەكدا ڕایگەیاند، چەند هێزێكی هەرێمی هەوڵدەدەن بیری توندڕەوی لە ناوچەكە بڵاوبكەنەوە و هێزی سیاسیی خۆیان بسەپێنن.

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە شەوی ڕابردوو چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاریی سعودیە لە وتارێكیدا وتی، “پرۆژەكەی ڕژێمی ئێران بۆ ئەوەی چەكی ئەتۆمی دەستبكەوێت، دەستوەردانی لە كاروباری وڵاتان و پاڵپشتی لە تیرۆریستان جێگای مەترسیی گەورەن”.

شای سعودیە هەوڵی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكە و ئاشكرایكرد، “چەند هێزێكی هەرێمی هەوڵی ئەوە دەدەن بیری توندڕەوی لە ناوچەكە بڵاوبكەنەوە و هێزی سیاسیی خۆیان بسەپێنن بەوەش مەترسییان بۆ سەر چەند وڵاتێك دروستكردووە”.

سەبارەت بە نەوت، شا سەلمان جەختی كردەوە لەسەرە جێگیربوونی دۆخی بازاڕی نەوت لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share