هندستان پێش چین كەوت و لە ژمارەی دانیشتوواندا یەكەمی جیهانە

بۆ یەكەم جار لە ماوەی شەش دەیەدا، هندستان پێش چین كەوت و زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی جیهانی هەیە و چین بوو بە دووەم.

داكشانی گەشەی دانیشتووانی چین، ریزبەندیی یەكەمینی جیهانی لە ژمارەی دانیشتوواندا لەو وڵاتە سەندەوە، بە جۆرێك لە ساڵی 1961ـەوە یەكەمجارە چین ئەو پلەیە لەدەستبدات.

ساڵی رابردوو گەشەی دانیشتووانی چین پاشەكشەیكردووە، ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكە یەك ملیار و 411 ملیۆن و 750 هەزار كەس بووە، بەراورد بە ساڵی 2021 رێژەكە كەمە بەو پێیەی لەو ساڵەدا دانیشتووانی چین ژمارەیان یەك ملیار و 412 ملیۆن و 600 هەزار كەس بووە.

نووسینگەی نیشتمانیی ئاماری چین دەڵێت، لە ساڵی 2022ـدا بۆ هەر 1000 كەس، 6.77 منداڵ لەدایكبوون، بەڵام لە ساڵی 2021ـدا بۆ هەر 1000 كەس 7.52 منداڵ لەدایكبوون و بەوەش هندستان لە زۆریی ژمارەی دانیشتوواندا بە چەند خاڵێك پێش چین كەوتووە.

بابەتی پێشتر

پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

بابەتی دواتر

شەڕەتەقە روویدا و دوو ئەفسەر بریندارن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share