قەتەر لە پێوەرەکانی ئاشتیدا یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکانە

ریزبەندی وڵاتان بۆ ئاشتی لە ساڵی 2023 بڵاوکرایەوە و بەو پێیەش ئایسلاند پلەی یەکەمی جیهانی گرتووە و قەتەریش یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکان.

پەیمانگەی ئابووری و ئاشتی جیهانی بۆ جاری 17_یەمین ریزبەندی وڵاتانی جیهانی لە پێوەرەکانی ئاشتیدا بڵاوکردەوە، کە پشتی بە ئاستی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵگە و ئاستی ململانێ ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی و بەکارهێنانی هێزی سەربازی بەستبوو.

بەپێی ریزبەندییەکە لەسەر ئاستی جیهانی ئایسلەند پلەی یەکەمی گرتووە، لەدوای ئەوانیش هەریەکە لە دانیمارک و ئێرلەندا و نیوزلەندا و نەمسا دێت.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە لەسەر ئاستی دەوڵەتە عەرەبییەکان قەتەر لە پلەی یەکەم و کوەیت لە پلەی دووەم و شانشینی عوممان لە پلەی سێیەم و ئوردن و ئیمارات لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
Total
0
Share