زیاتر لە نیوەی ئەمریكییەكان لەگەڵ سزادانی ترەمپ-دان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

زیاتر لە نیوەی خەڵكی ئەمریكا، پێیان باشە دۆناڵد ترەمپ سزابدرێت.

دوای ئەوەی بەهۆی پشێوییەكانی كۆتا ڕۆژەكانی دەسەڵاتەكەی و هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەلایەن شوێنكەوتووانییەوە، دەسەڵاتی یاسایی و چاودێریی ئەمریكا بڕیاریدا لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوو بكات، ڕاپرسییەك بۆچوونی ئەمریكییەكان لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

ڕاپرسییەكە لەلایەن “ڕۆیتەرز – ئیپسۆس”ـەوە كراوە، دەریخستووە كە 51%ی ئەمریكییەكان، بە پێویستی دەزانن ترەمپ سزابدرێت.

ئەوانەی لەگەڵ سزادانی ترەمپ-دان، داوادەكەن ئەنجومەنی پیران بە تۆمەتی هاندان بۆ سەرپێچی، دۆناڵد ترەمپ سزابدات و نەهێڵێت جارێكی تر هیچ پۆستێكی گشتی بگرێتەدەست.

ئەو ڕاپرسییە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و ئەمڕۆ ئەنجامەكانی لەلایەن میدیای ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، 37%ی بەشداربووەكانی دژی ئەوەن ترەمپ سزابدرێت و دەڵێن، “پێویست نییە و نابێت ئەو كارە بكرێت.”

لە بەرانبەردا 12%ی ئەمریكییەكان كە بەشداریی ڕاپرسییەكەیان كردووە، ڕایانگەیاندووە كە دڵنیانین لەوەی پێویستە ترەمپ سزابدرێت یاخود نا.

بابەتی پێشتر

فیکایۆ تۆمۆری، یاریزانی نوێی میلان

بابەتی دواتر

سەڵاحەدین.. شەڕی داعش و حەشدی شەعبی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share