شەڕەتەقە روویدا و دوو ئەفسەر بریندارن

لە شاری كەركوك شەڕەتەقە لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێكدا روویدا و دوو ئەفسەر برینداربوون.

شەڕەكە لە شەقامی پشتێنەی كەركوك روویداوە، موقەدەم عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە ئێستای راگەیاند، ئۆتۆمبێلێك لە پشت بازگەیەكی سەر شەقامی پشتێنەی كەركوكەوە تێپەڕبووە، دوو ئەفسەری پۆلیس بە ئۆتۆمبێلێك دوایكەوتوون و شەڕەكە روویداوە.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكرد، لە ئۆتۆمبێلە گومانلێكراوەكەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلی هێزەكانی پۆلیس كراوە و گولـلەیەك بەر دەستی شۆفێرەكە كەوتووە كە ئەفسەرێكی پۆلیسە، لە ئەنجامدا كۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكەی كێشاوە بە شۆستەی تەنیشت رێگەكەدا و بەو هۆیەوە ئەفسەری دووەم كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بووە برینداربووە.

وتیشی، تەقەكەرەكان هەڵاتوون و گوماندەكرێت باری قاچاخیان پێبووبێت، بۆیە لە پشت بازگەكەوە تێپەڕیون و رووبەڕووی پۆلیس بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدوڵا مەلا نوری: ئایا ئەو هەڵایەی کە ئەوان گێڕایان بۆ سفرکردنەوەی ڕۆڵە مێژووییەکەی خەڵکی سلێمانی نەبوو لە پرسی ڕۆژئاڤا؟

عەبدوڵا مەلا نوری، چالاکوانی سیاسی، نووسینێکی سەبارەت بە پرسەکەی شەهید غەزال مەولان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە خودی…
Total
0
Share