پیاوێک دەستگیرکرا ئاگری خستووەتە لەشی خەڵکەوە بۆ چارەسەرکردنی مایەسیری

“چارەسەركارێكی سروشتی” دەستگیركرا كە پشكۆی ئاگری خستووەتە كۆمی تووشبووانی مایەسیرییەوە بە مەبەستی “چارەسەركردنیان”.

تۆمەتبارەكە پیاوێكی دانیشتووی پارێزگای سەڵاحەدینە و بە “پزیشكی میلـلی” ناسراوە و لە بواری چارەسەركردن بە گژوگیادا كاریكردووە.

یەكێك لەو رێگەیانەی لەگەڵ تووشبووانی نەخۆشیی مایەسیریدا بەكاریهێناون، دانانی خەڵووزی گەشاوە (پشكۆی ئاگر) بووە لە كۆمی تووشبوواندا، بەو هۆیەوە یەكێك لە نەخۆشەكان دووچاری هەوكردنی زۆر بووە و پاش لێكۆڵینەوە، چارەسەركارەكە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری عێراق و فائیق شێخ عەلی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن هەوڵی تیرۆركردنیان دراوە، یەكێكیان چەكدارەكانی…
Total
0
Share