محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزە بیانییەكانە.
زۆرینەی ئەو هێزە بیانییانەی كە لە عێراقدا ماونەتەوە ئەمریكین و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” رایگەیاندووە، “هێشتا عێراق پێویستی بەو هێزانەیە”.
سودانی جەختیكردووەتەوە كە پێویستییان بە هێزی شەڕكەر لەسەر خاكی عێراق نییە، بەڵام تا ئێستا چەكدارە توندڕەوەكان لە سوریاوە دزەدەكەنە عێراقەوە و مەترسییەكەیان بەردەوامە.
نزیكەی دوو هەزار سەرباز و راوێژكاری سەربازیی ئەمریكا لە عێراقدا ماونەتەوە و ئەركیان مەشقپێكردن و راوێژكردنە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی عێراق، بەشێكی زۆری لایەنە سیاسییەكان و گرووپە چەكدارەكانیش داوای دەركردنیان دەكەن.