بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی فوئاد حسێن دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هاوسەری فوئاد حسێن، پرسەنامەیەكی ئاراستەی، وەزیری دەرەوەی عێراق كرد و رایگەیاند، “بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت”.

دەقی پەیامەکە:
برای بەڕێز د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.
لە خوای گەورە داواكارم رۆحی هاوسەری كۆچكردووتان شادبكات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.
‎دڵسۆزتان
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە

قائیمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی قەیسەریی هەولێر بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەكەی بڵاودەكەینەوە. نەبەز عەبدولحەمید،…
Total
0
Share