سەدر بۆ پەرلەمانتارەكانی: كشانەوەمان لە پرۆسەی سیاسی پاشگەزبوونەوەی نییە

ئەمڕۆ چوارشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی ڕەوتەكەیدا لە حەنانە كۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا سەدر جەختیكردووەتەوە كە لە بڕیاری كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی پاشگەزنابنەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لەسەر ڕاسپاردەی موقتەدا سەدر دەستیان لە كاری پەرلەمانتاری كێشایەوە. كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەسەر داوای ڕێبەری ڕەوتەكە بووە و بەپێی سەرچاوەیەك، سەدر تاوتوێی دۆخی سیاسی لەگەڵ پەرلەمانتارەكاندا كردووە و جەختیكردووەتەوە كە دەستلەكاركێشانەوەكانیان پاشگەزبوونەوەی نییە.

لە كۆبوونەوەكەدا موقتەدا سەدر سوپاسی پەرلەمانتارەكانی كردووە لە پای ئەوەی “گوێڕایەڵ” بوون و لە ئەنجومەنی نوێنەران كشاونەتەوە، لە بەرامبەر ئەو هەنگاوەیاندا دوو دیاریی پێشكەشكردوون كە بریتین لە پەرتووكێكی خۆی بە ناونیشانی “عودة الحق” و ئایەتولكورسی كە بە دەستوخەتی باوكی نووسراوەتەوە.
بابەتی پێشتر

ڕوسیا هەناردەی غاز بۆ ئەوروپا بەڕێژەی 33% كەمدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە 12 كاتژمێردا 384 نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی داخڵكراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یونامی بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق: با پرۆسەکە بەپێکهێنانی حکومەت بەزووترین کات کۆتاییبێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەیامێکی ئاڕاستەی عێراقییەکان کردووە و داوادەکات ناڕەزایەتییەکان بەڕێگەی…
Total
0
Share