پەرلەمانتارێکی عێراق باسی دەستوەردانی سەربازی دەکات لە هەرێم

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخی هەرێم ئاڵۆزبێت و کاریگەری لەسەر ئاسایشی عێراق هەبێت، بەغداد دەتوانێت دەستوەردانی سەربازی بکات.

ڕیاز مەسعود، ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 10 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاندووە، “ئەگەر لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێماندا مەترسی بۆسەر ڕزگاربوونی دیلەکان هەبێت کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی عێراق، ئەوا حکومەتی عێراق دەتوانێت هێز ڕەوانەی هەرێم بکات”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بیرهێناوەتەوە کە لەسەردەمی کابینەی حەیدەر عەبادیدا دەوڵەت بڕیارێکی وایداوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنە کوردییەکان هێزی ڕەوانەی ناوچە کوردییەکان کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕوباری ئاراس پەیوەندی نێوان تورکیا و ئێران ئاڵۆزدەکات

بابەتی دواتر

پیاوێکی کورد کە پێشتر هاوسەرەکەی خۆیکوشتووە خوشکێکی کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share