پیاوێکی کورد کە پێشتر هاوسەرەکەی خۆیکوشتووە خوشکێکی کوشت

ئاوارە عەبدوڵازادە، ئەو پیاوە کوردەی دانیشتووی شاری سەردەشتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاوسەری ئاوارە سێ ساڵ پێش ئێستا خۆی کوشتووە، ئێستاش ئاوارە بە هاوکاری کەسێکی دیکە خوشکێکی خۆی کوشتووە.

وەفا عەبدوڵازادە، ئەو ژنە 43  ساڵەیە کە چوار ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن براکەیەوە و بەهاوکاری برازاکەی لەبەردەم ماڵی خۆیان لە گەڕەکی کانی مەڕ لە سەردەشت کوژراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایانکردووە، وەفا عەبدوڵازادە، دوای جیابونەوەی لە مێردەکەی پێشووی ویستویەتی لەگەڵ پیاوێکی دیکە هاوسەرگیری بکات، بەڵام لەلایەن خێزانەکەیەوە بەرهەڵستی کراوە.

ڕێکخراوی هەنگاو یەکێک لەو ڕێکخراوانەیە کە زانیاری لەسەر دۆسییەکە ئاشکراکردووە و دەڵێت، دوای کوژرانی وەفا، خێزانەکەی هیچ پرسە و بۆنەیەکیان بۆ نەکردووە و مامی وەفاش لە دادگای سەردەشت کاردەکات و هەوڵیداوە دۆسییەکە لەبەرژەوەندی بکوژ بەلارێدا بەرێت.

مەعسومە بریاجی، خێزانی ئاوارە عەبدوڵازادە، لە تەمەنی 31  ساڵیدا، ساڵی 2017 سەرەڕای ئەوەی دووگیان بوو، دوای شەڕ و دەمەقاڵێ لەگەڵ ئاوارە خۆی کوشتووە.

 

لێرەوە چیرۆکی ژنێکی خەڵکی شاری سنە بخوێنەوە کە لەلایەن براکانییەوە سەربڕدرا

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێکی عێراق باسی دەستوەردانی سەربازی دەکات لە هەرێم

بابەتی دواتر

قائیمقامی کۆیە: تەقە لەماڵەکەم کراوە و دەزانین کێیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
4

دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان

لە دوو كاتژمێردا دوو ماڵ لە ئاكرێ سووتان و بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانەكان ماددین. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ…
Total
0
Share