ژمارەی كۆچبەر و خوازیارانی مافی مانەوە لە ئەڵمانیا زیادیكردووە

حكومەتی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 244 هەزار كەس داوای مافی مانەوەیان كردووە، هەروەك زیاتر لە ملیۆنێك كۆچبەری ئۆكرانی گەیشتوونەتە وڵاتەكەی.

زۆرترین ژمارەی خوازیارانی مافی مانەوە لە سوریاوە بووە، بەدوایشیدا ئەفغانستان، توركیا و عێراق دێن. لەكاتێكدا ئۆكرانییەكان پێویستیان بە پێشكەشكردنی داوای لەو جۆرە نییە، چونكە راستەوخۆ مافی نیشتەجێبوونی كاتییان پێدەدرێت.

ژمارەی كۆچبەران لە ساڵی رابردوودا بە رێژەی 27.9% زیادیكردووە بەراورد بە ساڵی 2021. بەتایبەتیش لەماوەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2022دا، لەهەمان كاتدا ژمارەی هەوڵەكانی كۆچبەران بۆ گەیشتنە ئەڵمانیا لەڕێی بەلكان-ەوە زیادیكردووە.

نانسی ڤایزر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا روونیكردەوە، قەیرانی ئۆكرانیا بووەتە هۆی گەورەترین جوڵەی گەشتكردن لە ئەوروپا لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە.

بابەتی پێشتر

سەركۆ ئازاد: بازاڕ گڕیگرتووە.. دۆلارە كوردیەكەی حكومەتی هەرێم لەكوێیە؟

بابەتی دواتر

قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share