بایدن: قسەکانم لە جێگەی خۆیاندا نەبوون

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، “قسەكانم لەبارەی پەتای كۆرۆناوە لە جێگەی خۆیاندا نەبوون”.

پێشتر سەرۆكی ئەمریكا وتبووی “كۆرۆنا كۆتاییهاتووە”، بەڵام لە نوێترین لێدوانیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، ئەو وتانەی لە جێگەی خۆیاندا نەبوون.

بایدن دوێنێ لە نیویۆرك بەشداریی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ تووشبووانی كۆرۆنای كرد و لەوێ وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی، بەهۆی قسەكانی لەبارەی كۆرۆناوە، ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا، بەشداربووانی چالاكییەكەی هاندا ژەمەڤاكسینی زیاتر وەربگرن و خۆیان لە پەتای كۆرۆنا بپارێزن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، جۆ بایدن لە پرۆگرامێكی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو، “تا ئێستا گرفتی كۆڤید- 19 ڕووبەڕوومان دەبێتەوە و هەوڵی زۆر دەدەین بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانە، بەڵام پەتاكە كۆتاییپێهاتووە”.

وتەكانی بایدن لە كاتێكدان هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە 424 هەزار كەس لە ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكەی سێ هەزار تووشبووی پەتاكە مردوون، وەك زانكۆی جۆنز هۆپكینز لە ئامارێكدا بڵاویكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

دیجلە شەڕ لەگەڵ مردن دەکات.. ڤیدیۆی وشکبوونی مەترسیداری دیجلە بڵاودەبێتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. بەهۆی بوونی مشک و قرتێنەرەکان تێیاندا کۆگایەک و چەند دوکانێک داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share