قەڵادزێ .. كەبابخانەیەك داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە كەبابخانەیەك لە قەڵادزێ داخرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بەردەوامیی چالاكییەكانیان لیژنە هاوبەشەكانی تەندروستی ڕاپەڕین و قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی تەندروستیی گشتی و چاودێریكردنی بەردەوامی بازار، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو لەناو بازاری قەڵادزێ لیژنەی ناوبازار زیاتر لە 12 شوێنی جیاجیایان بەسەركردەوە كە پێكهاتبوون لە خواردنگە، كەبابخانە،چایخانە، نانەواخانە و سەموونخانە. لە ئەنجامی پشكنینەكانیان دەستیانگرت بەسەر چەند كەلوپەلێكی پیس و نەشیاودا و چەند شوێنێك ئاگاداركرانەوە بە جێبەجێكردنی تەواوی رێنماییەكان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەكان و نەبوونی پاكوخاوێنی پێویست لیژنە بریاریدا بە داخستنی (كەبابخانەی كانی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی…
زیاتر ببینە

د. یاد نەقشبەندی: لەمەوبەدوا تووشبووانی شێرپەنجە پێویستیان بە نەخۆشخانەی ئەهلی نامێنێت

د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لەمەوبەدوا سەرجەم چارەسەرییەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لای ئەوان بەردەستدەبێت و پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە ناحکومییەکان…
Total
0
Share