نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئۆكرانیا سەدان هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون

نەتەوە یەكگرتووەكان پێیوایە ژمارەی كوژراوەكان زیاترن لەوەی زانراوە

لە ئۆكرانیا، تا ئێستا زیاتر لە 350 هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون، ئاوارەبوونیش بەردەوامە.

نەتەوە یەکگرتووەکان نوێترین ئامارەكانی لەبارەی قوربانییان و ئاوارەبووانی شەڕ لە ئۆكرانیا بڵاوكردەوە، کۆمیسیۆنی باڵای ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە بۆ کاروباری کۆچبەران ئاشكرایكرد، نزیكەی یەك ملیۆن و 370 هەزار ئۆكرانی ئاوارەی وڵاتانی دیكە بوون.

زۆرترین ئاوارەی ئۆكرانی ڕوسیان لە پۆڵەندا كردووە و ژمارەكە زیاترە لە 756 هەزار ئاوارە، بەو پێیەی هاوسنوورن.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریشی داوە لەوەی، لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگەكە، چوار ملیۆن هاوڵاتیی دیكە لە ئۆكرانیاوە ئاوارە دەبن.

لای خۆیەوە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی قوربانییانی مەدەنیی جەنگەكەی بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكانی لای ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكە، لەماوەی 10 ڕۆژی جەنگدا، (ئامارەكانی ئەمڕۆی تێدا نییە)، 351 هاوڵاتیی مەدەنی بەهۆی بۆردومان و تەقینەوەكان كوژراون، 707 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان نەیشاردەوە، كە پێیان وایە ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لەوە زیاتر بێت كە زانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
زیاتر ببینە

ئەمریكا و فەرەنسای تێدایە.. ئەردۆغان 10 باڵیۆز وەك “كەسانی ناپەسەندكراو” دەناسێنێت

ئەردۆغان داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، باڵیۆزانی ئەمریكا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە “كەسانی ناپەسەندكراو” لە وڵاتەكە ڕابگەیەنن.…
Total
0
Share