تەقینەوەیەک مزگەوتێکی پاکستانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری پیشاوەری پاکستان روویدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 20 کەس کوژراون و 95 ی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، “ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتێکی شاری پیشاوەر کە زیاتر لە 150 نوێژخوێنی تێدابووە، تەقینەوەیەکی بەهێز روویداوە و تائێستا 20 کەس گیانیانلەدەستداوە و 95 کەسیش بە برینداریی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “زۆرینەی بریندارەکان لە هێزە ئەمنییەکانن و برینی زۆرینەیان سەختە”.

هەرچەندە تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە رووداوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام لەدوای رووداوەکە هەر زوو پەنجەی تۆمەت بۆ بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانی درێژکرا، کە بەرپرسیاری ژمارەیەک کردەوەی دیکەی تیرۆرستین لە وڵاتەکەدا.

 

بابەتی پێشتر

 100 دۆلار 167 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتباری دزیكردن لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە بەرزیدا ماوەتەوە و ماوەی چەند رۆژێكە نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 80 دۆلارەوە…
زیاتر ببینە

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

ئەمڕۆ 18 یەمین رۆژی مانگی رەمەزانە، کۆمەڵێک بیروبۆچوونی جیاوازیش لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی شەوال دروستبووە. بنکەی گەردوونناسی…
Total
0
Share