قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت كۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت كۆبووەوە و پێكەوە رەوشی سیاسییان تاوتوێكرد.

لەبارەی كۆبوونەوەكەوە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەموو کات دەوڵەتی کوەیت هاوکار و هەماهەنگ بووە لەگەڵ گەلی کورد و هەڵوێستی جوامێرانەشیان هەبووە لەکاتی تەنگانەدا، ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسيی یەکێتی لە هەولێر چاوم کەوت بە کونسوڵی گشتیی نوێی کوەیت.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی وت، پێکەوە باسی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانمان کرد و رەوشی سیاسیشمان خستەبەرباس. هەروەها جەختمان لەسەر بوونی هەماهەنگيی زیاتر و ئەنجامدانی کاری هاوبەش کردەوە.

 

بابەتی پێشتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل دەستگیركران

بابەتی دواتر

زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن..لە زستاندا لەم خواردنانە دووربكەوەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share