بەلەمێک بە 100 کۆچبەرەوە نوقم بوو 40 کەس گیانیلەدەستداوە

دەزگای لوتکە بۆ پەنابەران رایگەیاندووە، بەلەمێک لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا نوقم بووە  کە 100 کۆچبەری تێدابووە و بەهۆیەوە 40 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

شەهرام حمە نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمرۆ یەختێک  بە 100 کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت.

ئاماژەی بەوەکردووە، زیاتر لە 40 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە کە منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، هەروەها 50 کەس رزگارکران و تا ئێستاش نزیکەی 10 کۆچبەر بێسەروشوێنن.

دەڵێت، بەلەمەکە لە تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا ڕۆیشتووە و تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرانەکراون.

بابەتی پێشتر

بە كلكە دەمانچە هێرشدەكەنە سەر پۆلیسێكی هاتوچۆ

بابەتی دواتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر دوو یاریزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share