زیان بە تەندروستیت دەگەیەنن..لە زستاندا لەم خواردنانە دووربكەوەرەوە

زۆر لە ئێمە حەز لە چەند جۆرێك لە خواردنەكان دەكەین بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەشێكیان پێمانوایە بۆ گەرمكردنەوەی جەستە و بەرگریی بەرامبەر ئەنفلۆنزا و نەخۆشییەكانی سەرما گرنگن، وەك شۆربا، بەڵام هەندێك لەو خواردنانە هیچ سوودێكیان نییە، بەڵكو هەندێكیان سەرچاوەی نەخۆشی و لەش داهێزرانن.

شارەزایانی تەندروستی رێنوێنی دەكەن بە دووركەوتنەوە لە ژمارەیەك خۆراك لە ماوەی وەرزی زستاندا، ئەمەش سەرەڕای تایبەتمەندیی خۆراكییان، هۆكارەكەشی ئەوەیە كە گونجاونییە بۆ كەشوهەوای وەرزەكە.

بەروبوومە شیرەمەنییەكان:
هەندێك لە بەرهەمەكانی شیر وەك ماستی چەور دەبێتەهۆی چڕبوونەوەی (بەلغەم) لە مرۆڤدا، ئەمەش ئەو شتەیەكە كە گرفتەكانی كەسێكی تووشبوو بە ئەنفلۆنزا و كۆكە زیاددەكات.
تەنها لەمەدا ناوەستێت، بەڵكو ئەو كەسانەی لە وەرزی زستاندا ماست زۆر دەخۆن، زیاتر لە بەردەم ئەگەری تووشبوون بە پەتا و ئەنفلۆنزادان.

سەوزەی كاڵ:
راستە سەوزەكان دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكان و شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە خواردنی بە درێژایی ساڵ، بەڵام شێوازی ئامادەكردنی زۆر گرنگە، لە وەرزی زستاندا گونجاو نییە بەشێك لە سەوزەكان بەبێ كوڵاندن و ئامادەكردنی بخورێت.
جەستەمان پێویستی بە وزەی زیاترە بۆ ئەوەی ئەو سەوزە كاڵ و نائامادەكراوانە هەرسبكات، لەكاتێكدا لە وەرزی زستاندا دەمانەوێت پارێزگاری لە وزەی لەشمان بكەین و تا دەتوانین بەفیڕۆی نەدەین.
شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە خواردنی سەوزە لە زەڵاتەدا و ئامادەكردنی بە هەڵم یان فڕن، لەكاتێكدا داوای دووركەوتنەوە لە سووركردنەوە دەكەن بەهۆی مەترسییەكانی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ.

میوەی هاوینە:
هەندێك لە بەروبوومەكان لە وەرزی هاویندا بەرهەمدێن، بەوەش خواردنی لە وەرزی زستاندا واتای ئەوە دەگەیەنێت كە ماوەیەكی زۆرە لە ساردكەرەوەدا هەڵگیراون، ئەمەش كارێكی ناتەندروستە.
بۆیە باشترە دووربكەوینەوە لە هەندێك میوە لە وەرزی زستاندا، وەك شلك و توو، چونكە وەرزی راستەقینەیان هاوینە.

بەرهەمەكانی هەویر و چەور:
خواردنی ئەو خۆراكانەی رێژەیەكی بەرزی چەورییە تێرەكانیان تیایە، دەبنەهۆی كەڵەكەبوونی چەوری لە مرۆڤدا، ئەمەش لەكاتێكدایە مرۆڤ لە وەرزی زستاندا جوڵە و چالاكییەكانی كەمدەبێتەوە و كالۆرییەكی ئەوتۆ ناسووتێنێت.
بۆیە باشترە دووربكەوینەوە لەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر چەوری، كاربۆهیدرات و شەكریان تیایە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسوڵی گشتیی نوێی كوەیت كۆبووەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆ هۆكاری دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share