زیاد جەبار: پێشتر بڕیاربوو هەژماری بانكی دروستبكرێت و پاشەكەوتيش بگەڕێندرێتەوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كابینەی نۆیەم لە چوار ساڵی رابردوودا نەیتوانیووە كارنامە و بەڵێنەكانی جێبەجێبكات و دەشڵێت، “پێَشتر بڕیاربوو هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دروستبكرێت و پاشەكەوتیش بگەڕێندرێتەوە كە تائێستا هیچیان وەك پێویست كاریان لەسەر نەكراوە”.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كابینەی نۆیەم كە چوار ساڵ لەمەوبەر دەستبەكاربوو چەند كارنامەیەكی خستەروو كە لە ماوەی چوار ساڵی تەمەنی كابینەكەدا جێبەجێبكرێن، بەڵام ئەوە چوار ساڵە كابینەی نۆیەم دەستبەكاربووە و نەتوانراوە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبكات كە بەشێكی زۆری كێشەكان بەهۆی نەبوونی پڕۆژەیاسای بودجەوەیە.

ئاشكراشیكرد، “بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی 2020 دەبووایە هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دروستبكرێت و لە ماددەی 13دا باس لە بابەتی پاشەكەوتی مووچە دەكات كە دەبێت كاری لەسەر بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی رێنمایی پێدەربكات، بەڵام تائێستا هیچیان وەك پێویست كاریان لەسەر نەكراوە”.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە شارەوانیی كەركوكەوە

بابەتی دواتر

ئیلۆن مەسک بە زۆرترین زیانی دارایی ناوی چووە گینسەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share