ئیلۆن مەسک بە زۆرترین زیانی دارایی ناوی چووە گینسەوە

ملیاردێری ئەمریکیی ئیلۆن ماسک نازناوێکی نوێی بەدەستهێنا کە دەتوانێت بۆ سیڤییەکەی زیادی بکات، ئەوەش چوونە ناو کتێبی گینسە، چونکە ژمارەی پێوانەیی جیهانی شکاند بە گەورەترین لەدەستدانی سامانی کەسی لە مێژوودا لە ماوەی ساڵی 2022دا.

ئینسایکلۆپیدیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە داتاکانی فۆربس کردووە، ڕایگەیاندووە کە “تەکنۆکینگ” یان “پاشای تەکنەلۆژیا” خاوەنی “تێسلا” بەهۆی ساڵی 2022ەوە هاتووەتە ناو کتێبی گینسەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی سامانەکەی بووە بە رێژەی 182 دۆلار ملیار.

“گینس” ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە “نزیکە لە مەحاڵەوە ژمارەی وردی زیانەکانی ماسک دیاری بکرێت”، وەک “بلومبێرگ” مەزەندەی کردووە کە زیاتر لە 200 ملیار دۆلاری لەدەستداوە، بەڵام خاوەنی تویتەر ژمارەی پێوانەیی پێشووی شکاند کە پێشتر ژمارەکە بەناوی لەلایەن وەبەرهێنەری ژاپۆنی، دامەزرێنەری سۆفتبانک ماسایۆشی سۆن لە ساڵی 2000 بە زیانی 58.7 ملیار دۆلار.

سامانی مەسک بەشێکی زۆری بەهۆی دابەزینی بەرچاوی پشکەکانی تێسلا کەمبووەتەوە، کە نزیکەی 65%ی بەهاکانی لەدەستداوە لە خراپترین ساڵدا بۆ کۆمپانیاکە.

ئەو زیانە بەس بوو بۆ ئەوەی لە پلەکەی دووریبخاتەوە وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، نازناوێک کە ئێستا لەلایەن بێرنارد ئارنۆڵت خاوەنی کاڵای لوکسەوە وەرگیراوە.

بێگومان مەسک تاکە ملیاردێر نییە کە سامانەکەی لە ساڵی 2022دا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، پێشتر “سی ئێن بی سی” بڵاویکردەوە کە ملیاردێرە ئەمریکییەکان پێکەوە لە ساڵی ڕابردوودا 660 ملیار دۆلاریان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
Total
0
Share