لە ناوچەیەکی هەرێم ئاستی بەفربارین یەک مەتری تێپەڕاندووە

بەپێی ئاماری کەشناسیی هەرێم لە مەرزی کێلێ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاستی بەفربارین گەیشتووەتە یەک مەتر و 10 سانتیم.

بەپێی ئامارەکە لە دوای مەرزی کێلێ، حاجی ئۆمەران زۆرترین بڕی بەفری لێباریوە و تا ئێستا گەیشتووەتە 88 سانتیمەتر.

لە دوای ئەو دوو شوێنە گوندی شێنێ لە قەزای پشدەر 55 سانتیمەتر بەفری لێباریوە و لە تەوێڵەش 52 سانتیمەتر بەفر کەوتووە.

تا ئێستا لە زۆرینەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک بەفربارین لە سەرووی 10 سانتیمەترەوەیە و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

May be an image of text

بابەتی پێشتر

ڕاپۆرت.. هەموو شتێك لەبارەی زە بێستی فیفاوە

بابەتی دواتر

له‌ سلێمانى دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌ندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share