عوسمان ئۆجەلان لە هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

عوسمان ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی ‏کوردستان – پەکەکە، لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.‏

سەرچاوەیەک بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕايگەیاند، “عوسمان ئۆجەلان ماوەیەک لە یەکێک ‏لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە لەژێر چاودێریدا بووە و ‏بەیانی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە.‏

عوسمان ئۆجەلان تەمەنی 63 ساڵ بووە و لە ساڵی 1958 لە ڕوحا-ي باکووری ‏کوردستان لە دایکبووە.‏

عوسمان ئۆجەلان برای بچوکی عەبدوڵا ئۆجەلانە و لەدوای دەستگیرکردنی ڕێبەری ‏پەكەكە، لەگەڵ بەرپرسانی پەکەکە كەوتە ناکۆکییەوە و دواتریش خۆی لە پەکەکە ‏جیاکردەوە.‏

عوسمان ئۆجەلان لە ساڵی 2004ــەوە بە تەواوی پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە نەماوە و لە ‏هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێر دەژیا.‏

لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، هەڵوێستەكانی عوسمان ئۆجەلان لەلایەن پارتی کرێکارانی ‏کوردستانەوە قبوڵکراو نەبووە و دیدارەکانی عەبدوڵا ئۆجەلانیش لە ئیمراڵی بە محەمەد ‏ئۆجەلان سپێردرابوو.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێنماییەكانی بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركردەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، رێنماییە نوێیەكان بۆ پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share