ئالێگری بە (5) هەنگاو فریای یوڤانتۆس کەوت

سەرەڕای ئەوەی هاندەرانی یانەی یوڤانتۆس داوای دوورخستنەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری-یان دەکرد، بەڵام ئیدارەی “خانمە پیرەکە” متمانەیان پێدا و لە ماوەیەکی کورتدا گەڕانەوە بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیا.

بەپێی زانیارییەکانی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا”، ئالێگری بە پێنج هەنگاو توانیویەتی “یوڤێ” بگەڕێنێتەوە بۆ لووتکە:

پاڵپێوەنەر: پاڵپێوەنەرێکی بەهێزی بۆ یاریزانە لاوەکان دروستکردووە، لە نموونەی نیکۆلۆ فایۆلی و فابیۆ میریت.

بارودۆخی دەروونی: ساڕێژکردنی بارودۆخی خراپی یاریزانان و دورخستنەوەیان لە کێشە دەرەکییەکان.

گۆڕانکاریی تەکتیکی: دەستبەرداربوون لە پلانی چوار بەرگریکار و کارکردن بە پلانی 3-5-2 و 3-5-1-1.

توندوتۆڵی: هێڵی بەرگری بەهێزکرد، لە 822 خولەکدا گۆڵیان لەسەر تۆمار نەکرا.

ئاڵوگۆڕی دروست: لە یارییەکاندا چەندین ئاڵوگۆڕی سەرکەوتووی کردووە، هیچ یانەیەک هێندەی یوڤێی ئالێگری لە تایمی دووەمدا براوە نەبووە، لەو ئامارەدا پێش ناپۆلی کەوتووە.

بابەتی پێشتر

ماکرۆن بۆ پلاتینی: فریای هەڵبژاردەی فەرەنسا بکەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share