پیکێ ئامۆژگاریی هالاند دەکات: مەچۆرە یەک یانە

بەرگریکاری ئەزموونداری یانەی بەرشلۆنە، جێرارد پیکێ ئامۆژگاریی ئێرلینگ هالاند-ی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەکات، کە پەیوەندی بە هەمان ئەو یانەیەوە نەكات كە کیلیان مباپێ پەیوەندیی پێوەدەكات.

لە چاوپێکەوتنێکدا پیکێ بە ماڵپەڕی “فوتبۆڵ ئیسپانیا”ی ڕاگەیاندووە، “ئەگەر لەجێگەی هالاند بم، چانسی ئەوەم هەبێت پەیوەندی بە چەند یانەیەکی گەورەوە بکەم، ئەگەر بمەوێت خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنم، هەرگیز ناچمە ئەو یانەیەی کیلیان مباپێ پەیوەندی پێوەدەکات”.

هەروەها دەڵێت، “بوونی دوو ئەستێرەی گەورە لەیەک پێکهاتەدا، چانسی یەکێکیان لەوەی دیکە بەهێزتر دەکات، بۆیە ئەگەر مباپێ پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بکات، بەهەمان شێوە هالاند، پێویستە هەریەکەیان بۆ جەمسەرێکی گەورەی وەک ڕیاڵ و بارسا یاریبکەن”.

پیکێ دووەم جارە لەبارەی هالاندەوە بۆ میدیاکان دەدوێت، بۆ یەکەم جار ئاماژەی بەوەکرد، کە هێرشبەرەکەی دۆرتمۆند بەهەمان شێوەی مباپێ حەزی بە یاریکردنە لە خولی ئیسپانیا، بە پێویستیشیزانی پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ مۆبایل بۆ کوڕەکەی ناکڕێت

بابەتی دواتر

ئەمساڵ سلێمانی نیوەی هەولێر نەوتی بۆ دابینكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share