بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووەتە نێو کێبڕکێی یانە گەورەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارکۆس تورام، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ دەستپێکردووە.

شێوازی تورام بۆ بەرشلۆنە گونجاوە، بەڵام گواستنەوەی ئەگەر ڕووبدات دەکەوێتە هاوینی داهاتوو (2023)، دەتوانێت لە یەک کاتدا وەک هێرشبەری سەرەڕم و باڵەکانی هێرشبردن یاریبکات، پێشتریش دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری فەرەنسا بەو جۆرە تواناکانی تاقیکردووەتەوە.

مارکۆس تورام و کیلیان مباپێ، بەر لە دەستپێکی مۆندیالی قەتەر لە یاریگای یانەی سەددی قەتەری لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا

بەپێی سەرچاوەکە، ستافی چاودێرانی بارسا چەندین ڕاپۆرتی ئەرێنیان لەسەر یاریزانەکە پێشکەشی ئیدارەی خوان لاپۆرتا کردووە، بەڵام کێشەی گەورە لەوەدایە، کە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی و تەنانەت ئینتەر میلانیش لەنێو هاوکێشەکەدان و دەستیان بە دانوستاندن بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی کردووە.

بابەتی پێشتر

ئالێگری بە (5) هەنگاو فریای یوڤانتۆس کەوت

بابەتی دواتر

شێخی قەتەر تۆپەکە دەباتە ئینگلتەرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مێسی بە چی دەگات؟

لیۆنێل مێسی لە بەرشلۆنە کاتە پشووەکانی بەسەر دەبات، دواتر لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەرجەنتین یارییەکانی پاڵاوتن ئەنجام دەدات. مێسی تا…
Total
0
Share