ماکرۆن بۆ پلاتینی: فریای هەڵبژاردەی فەرەنسا بکەوە

سەرچاوەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بە شکستی نوێل لوگرانتی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکە کردووە، پێشبینی ئەوەش دەکەن لە داهاتوویەکی نزیکدا میشێل پلاتینی ئەفسانە پۆستەکە وەربگرێت.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی فەرەنسی، دانیێل ڕیۆلۆ بە ئێزگەی (RMC)ی ڕاگەیاندووە، “ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا نامەیەکی بۆ میشێل پلاتینیی ئەفسانە ناردووە، تێیدا ڕاوبۆچوونی وەرگرتووە دەربارەی گەڕانەوە نێو چێوەی تۆپی پێ و وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی فیدارسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا.”

بەپێی سەرچاوەکە، نوێل لوگرانت بەهۆی سووکایەتیکردنی بە زینەدین زێدان و کەریم بنزیمە، پاشان توڕەیی کیلیان مباپێ و سەرجەم ئەستێرە دێرینەکانی تۆپی پێی فەرەنسا، شکستیهێناوە و دوورخستنەوەی بابەتێکی حەتمییە.

سەرۆکی فەرەنسا بیر لەوە دەکاتەوە، ستافێکی نوێ بە سەرۆکایەتی پلاتینی بکاتە سەرتیپی تۆپی پێی وڵاتەکە بۆ یورۆی 2024 و مۆندیالی 2026.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌…
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share