400 ملیۆن لە ڕێیە بۆ یوڤی و لوکاتێلی داواکراوە

یانەی یوڤانتۆس داهاتی ساڵانەی لە زستانی 2022 دەگاتە 400 ملیۆن یورۆ و ئەو داهاتەش یانەکە لە قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا ڕزگاردەکات.

ڕۆژنامەکانی توتۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت پاڵپشت بە زانیارییەکانی ” Il Sole 24 Ore” ئاشکرایانکردووە، سەرۆکایەتی یانەی یوڤانتۆس لە زستانی 2022 و دوای پاکتاوی بوجەی ساڵانە، بڕی 400 ملیۆن یورۆداهاتیان دەبێت، لە کاتێکدا زیادەی داهاتی ساڵانی پێش سەردەمی کۆرۆنا 300 ملیۆن یورۆ بووە.

بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە، یانەکە لە هاوینی ڕابردوو تاوەکو سەری ساڵی 2021 زیاتر لە 110 ملیۆن یورۆ زیانی بەرکەوت، بەڵام سەرچاوە ئیتاڵییەکان پێیان وایە ئەو زیانە لە پاکتاوی نوێی ساڵانەدا دەگۆڕێت و قازانجی 350 بۆ 400 ملیۆن یورۆ.

توتۆ سپۆرت جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو بڕە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بەکارناخرێت، چونکە وادەی پاکتاوی بوجەی گشتی دەکەوێتە دوای وادەی گواستنەوەکان، بەڵکو لە بونیادنانەوەی یانەکە و دەربازبوون لە قەیرانی کۆرۆنا بەکاردەخرێتەوە.

توتۆ سپۆرت نوسیویەتی، لە ئێستادا یاریزانە گەورەکانی وەک هالاند و مباپێ داواکراو نین، چونکە بڕی پێویست بەردەستی ئەندریا ئانێلی و هاوکارانی نییە، بەڵکو تەنها مانوێل لوکاتێلی لە یانەی ساسولۆ و پۆل پۆگبا لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە داواکراون، تێچووی گواستنەوەشیان لە 100 ملیۆن یورۆ زیاترە.

بابەتی پێشتر

ڤاران لەگەڵ مانچستەر یونایتد دانوستاندن دەکات

بابەتی دواتر

هاوینی ڕیاڵ مەدرید یان گەڕان بەدوای (260) ملیۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share