سیلڤا جەنگی کەنداو بەرپا دەکات

بێرناردۆ سیلڤا بووەتە سەنتەری خواستەکانی کەنداو، لە سێ یانەی گەورەوە داواکراوە و ملیۆنان یورۆیان خستووەتە بەردەست.

ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەئێستادا جەنگێکی دارایی گەورە لەسەر بێرناردۆ سیلڤا لەنێوان سەرمایەدارانی ئیمارات، قەتەر، سعوودیە بەرپا بووە.

سیتی بە مووچەی هەفتانەی زیاتر لە 150 هەزار پاوەند دەیەوێت گرێبەستی نوێ لەگەڵ یاریزانەکەی پۆرتوگال واژۆبکات، لەم نێوەندەدا یانەی هیلالی سعوودیە ئامادەیی دەربڕیوە هەفتانە 650 هەزار پاوەندی پێبدات، کە پێنج هێندەی گرێبەستی ئیماراتییەکانە.

یانەی پاریس سان جێرمانیش هاتووەتە نێو هاوکێشەکەوە و هەنگاوەکانی بۆ سیلڤا و هاری کەین دەستپێکردووە.

قەتەر ئامادەیە 100 ملیۆن یورۆ پێشکەشبکات، بەهەموو ئەو یانانەش بەرشلۆنەیان لە چێوەی یانە خوازیارەکان کردووەتە دەرەوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانی ناوبراو خەون بە یانە ئیسپانییەکەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

بایرن لە غەدری ڕیاڵ مەدرید دەترسێت

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کیسێ خیانەت لە میلان دەکات؟

یاریزانی کۆتدیڤوار و یانەی بەرشلۆنە، فرانک کیسێ لە ئیسپانیا بەختەوەر نییە و نزیکە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا. بەپێی…
Total
0
Share