سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا هەڵبژێردرا

كیڤن مكارسی-ی كۆماری پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكای بردەوە لە گەڕی پانزەهەمینی دەنگدانە مێژووییەكان.

لە دوا هەڵبژاردندا مكارسی 216 دەنگی بەدەستهێنا و بەمەش بردنەوەی مسۆگەركرد، دوای ئەوەی ژمارەیەك لە بەرهەڵسكارانی لە فراكسیۆنی ئازادیی پارتی كۆماری دەنگیان پێدا. لەكاتێكدا هەندێكی دیكە دەنگەكانیان پوچەڵكردەوە بۆ ئەوەی بەربەستی بردنەوە دابەزێت بۆ 216 لەجیاتی 218، وەك ئەوەی سایتی حوڕە بڵاویكردووەتەوە.

مكارسی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەمێنێتەوە.

سەرۆكە كۆمارییەكە ئامادەكاری دەكات بۆ سوێندخواردن، پاشان ئەندامانی ئەنجومەنەكە سوێندی دەستووری دەخۆن.

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سێیەم گرنگترین پۆستە لە سیستمی سیاسیی ئەمریكادا پاش سەرۆك و جێگرەكەی.

بابەتی پێشتر

رووداوێكی هاتوچۆ لە ئامەد 27 قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share