سەرۆک وەزیرانی سوید: وڵاتەکەمان بە خراپترین دۆخی ئەمنیدا تێدەپەڕێت

سەرۆک وەزیرانی سوید رایدەگەیەنێت، لە دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز وڵاتەکەی بە خراپترین دۆخی ئەمنیدا تێدەپەڕێت کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە هاوشێوەی نەبووە.

ئۆڵف کریستیرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ میتی فریدیریکسن هاوتا دانیمارکییەکەی رایگەیاند، “لە دوای رووداوەکانی سووتاندنی قورئان لە سوید، وڵاتەکەمان بە خراپترین دۆخی ئەمنیدا تێدەپەڕێت بە شێوەیەک لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە هاوشێوەی نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەندێک دەوڵەت دەیانەوێت تێكچوونی دۆخی ئەمنی سوید بقۆزنەوە، بەڵام ئێمە رێوشوێنی توندی پێویست دەگرینە بەر”.

پێشتریش سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاندبوو، “رەزامەندیدان بە سووتاندنی قورئان یاسایی بوو، بەڵام گونجاو نەبوو”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەکسیۆس: عەباس عەراقچی بە مۆبایل پەیامێکی بۆ ستیڤ ویتکۆف ناردووە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ دەرچەیەکی بۆ ئـ.ـێران کردووەتەوە. ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران…
Total
0
Share