بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی راگرت

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد گەشتە ئاسمانییەکانی بەهۆی کەش و هەوا و دابەزینی ئاستی بینین لە ئەنجامی تەم و مژی چڕەوە بەشێوەیەکی کاتی راگرت.

لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بڵاویکردەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەخانە سەرجەم سەرنشینان و هێڵە ئاسمانییەکان کە لە فڕۆکەخانەکەدا کاردەکەن ئاگاداردەکاتەوە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانە وەستاون، بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و کەمبوونەوە مەودای بینین بۆ کەمتر لە 200 مەتر.

جەختی لەوە کردوەتەوە کە لە هەر بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە گەشتەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: دەستپێشخەرییەكەی سەدر هیچ ئەنجامێكی نابێت.. سوننەكان بەرەیەكيان دژی حەلبووسی پێكهێنا

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییە نوێیەكەی موقتەدا سەدر دەریدەخات تائێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ…
Total
0
Share