وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند و خشتەکەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، “سبەی چوارشەممە 4ی 1ی 2023، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 ی 2022 دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پێی خشتەکە دابەشکردنەکە بە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و لە رۆژانی 24 و 25ی 1ی 2023 بە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت”.