بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکرد

نرخی یەک بیتکۆین بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و نرخەکەی بۆ زیاتر لە 68 هەزار دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی CoinMarketCap نرخی یەک بیتکۆین بۆ 68 هەزار و 530 دۆلار و 34 سەنت بەرزبووەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چەند هەفتەیەک پێشتر بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە 67 هەزار دۆلاربوو، دواتر نرخەکەی بەڕێژەی 12% دابەزی.

لەهەمانکاتدا دراوی دیجیتاڵیی ئیسریوم لەمڕۆدا بەرزترین نرخی تۆمارکرد و نرخەکەی گەیشتە چوار هەزار و 837 دۆلار و 59 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لەکاتێکدایە زیاتر لە 13 هەزار کریپتۆکەرەنسی لە جیهاندا هەن، تائێستاش بیتکۆین بەرزترین نرخی تۆمارکردووە تیایاندا.

بیتکۆین دوێنێ دووشەممە بەڕێژەی 10.95% نرخەکەی بەرزبووەوە و ئەمڕۆش نرخی پێوانەیی لە مێژووی دروستبوونی دراوەکەدا تۆمارکرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share