كێڵگەیەكی نەوتی عێراق بەرهەمهێنان بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە

دەستەی كارپێكردنی كێڵگەی رومێلە لە بەسرە رایدەگەیەنێت، تا كۆتایی ئەمساڵ توانای بەرهەمهێنان بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزدەكاتەوە.

عیماد حەسەن، بەڕێوەبەری دەستەكە رایگەیاند، توانای ئێستای كێڵگەكە دەگاتە یەك ملیۆن و 300 هەزار و 89 بەرمیلی رۆژانە، لە پلاندایە ئەو بڕە بۆ 1.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە تا كۆتایی ئەمساڵ بەرزبكرێتەوە.

كێڵگەكە بە دووەم گەورە كێڵگەی نەوت لە جیهاندا لەڕووی بەرهەمهێنانەوە دادەنرێت، لەكاتێكدا رووبەرە جوگرافییەكەی 1600 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە بە درێژیی 80 كیلۆمەتر و پانیی 20 كیلۆمەتر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری فرۆشتنی غاز بووە بە وەزارەتی کارەبای عێراق

کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکردووە، فرۆشتنی غاز بە وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاگاداریی حکومەتی…
Total
0
Share