پەنجەمۆری ئەلیكترۆنی لە خوێندنگەكاندا پەیڕەودەكرێت

وەزارەتی پەروەردە، سیستمی پەنجەمۆری ئەلیكترۆنی لە خوێندنگەكاندا پەیڕەودەكات.

بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق، سیستمی پەنجەمۆری ئەلیكترۆنی لە خوێندنگەكاندا پەیڕەودەكرێت و لە بەغداد خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

كاربەدەستانی پەروەردەی بەغداد سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەیان لە خوێندنگەی غەززە لە بەغداد كردووە و رایانگەیاندووە، هەوڵدەدەن سیستمەكە بكرێت بە سەرتاسەری و لە تەواوی خوێندنگەكاندا پەیڕەوبكرێت.

بەپێی پلانەكە، رۆژانە بەڕێوەبەران، یاریدەدەرانی بەڕێوەبەر، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنگەكان دەبێت لە كاتی چوونیان بۆ دەوام و دوای كۆتاییهاتنی دەوام پەنجەمۆر بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share