پەرداخێک ئاوی نمونەیی چۆنە و سوودەکانی چین؟

زۆر کەس پێیان باشە پێش نانی بەیانی پەرداخێک ئاو بخۆنەوە، چونکە سوودی زۆری هەیە، بەڵام ئایا لە خۆت پرسیوە تایبەتمەندییەکانی ئەو پەرداخە ئاوە چین؟ پسپۆرێکی خۆراکی ڕووسی ئەوە رووندەکاتەوە، پەرداخی ئاوی نمونەیی دەبێت چۆن بێت و سوودەکانی پێش نانی بەیانی چین.

دکتۆر داریا ڕوساکۆڤا دەڵێت، بۆ ئەوەی بەیانیان کارەکانی سیستمی لەش بەباشی دەستپێبکات، پێویستە کوپێک ئاوی فلتەرکراو یان ئاوی کانیاوەکان بخۆیتەوە، نەک ئاوی شلەتێن یان ئاوی کوڵاو چونکە گونجاو نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاوی گەرم دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی پێکهاتەیی کە تایبەتمەندییە سودبەخشەکانی لەدەست دەدات، ئاوی کانزایش بەدیلێکی باش نییە چونکە ڕێژەیەکی بەرزی گازی تێدایە.

ئەو پسپۆڕە خۆراکییە ڕووسییە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پلەی گەرمی ئەو ئاوەی کە بە سکی بەتاڵ دەیخۆینەوە دەبێت لە نێوان 22 بۆ 25 پلەی سەدیدا بێت.

دەڵێت، ئاوی سارد و سەهۆڵین قورسە بۆ کۆئەندامی هەرس، چونکە پلەی گەرمی لە گەدەدا 37 پلەی سەدییە و لە ڕیخۆڵەکاندا 38 پلەی سەدییە، بۆیە ئاوی سارد پەردەی لینجی گەدە و ڕیخۆڵەکان تووشی داخوران دەکات، بۆریەکانی خوێن گرژ دەبن و میتابۆلیزم خاو دەبێتەوە.

دەشڵێت، باشترە ئاو لەکاتی دانیشتندا بخۆیتەوە و بە قووتدانی بچووک بچووک نەک بە یەکجار، هەر جارێک نابێت بڕی 450 ملیلیتر زیاتر بێت، پاشان نانی بەیانی بخۆ کە زۆرترین ماوەی نێوانیان لە نیو کاتژمێر زیاتر نەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک بۆچوون هەیە لە سوودەکانی زیادکردنی ئاوی لیمۆ، زەنجەفیل یان هەنگوین بۆ ئاوەکە.

دەڵێت، “ئاو لەگەڵ لیمۆ تەنها لە غیابی ترشەڵۆک و دڵەکزێ و حەساسیەت دەخورێتەوە”، سەبارەت بە ئاوی زەنجەفیل، یارمەتی لابردنی ئاوسانی (ئاوسانی شلەی زیادە کە لە شانەکانی جەستەتدا کۆبووەتەوە) دەدات و کەمێک دژە بەکتریایەکی هەیە و ئاوسانی سک لە بەیانیاندا کەمدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی 12 دیاریكرا

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی پێشبینیدەکرێت هەرێم بگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share