بەریتانیا.. ئەفسەرێك بە مەستیی ژێردەریایی پڕ لە موشەكی ئەتۆمی لێخوڕیوە

ئەفسەرێك لە هێزی دەریایی بەریتانیا، بە مەستیی ژێردەریاییەكی لێخوڕیوە كە موشەكی ئەتۆمی هەڵگرتووە.

ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم بڵاویكردەوە، “ڕوداوەكە كاتێك ئاشكرابووە، كە ژێردەریایی بەریتانی “ڤیگیلانت” لە بنكەی سەربازیی ئەمریكی “كینگز بای” لەنگەری گرتووە، كەشتیەوانی ژێردەریاییەكە لەكاتی دابەزینیدا بە سەرخۆشی بینراوە، مریشكێكی برژاوی بەدەستەوە بووە.”
وەك ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كەشتییەكە 16 موشەكی لە جۆری “تریدینت” هەڵگرتبوو، كە هەریەكێكیان سێ كڵاوەی ئەتۆمیی پێوەیە. ئەفسەرە كەشتیەوانەكەش بە ڕادەیەك مەستبووە كە “توانای لە ئەتسۆگرتنی بەرپرسارێتییەكی هێند هەستیاری نەبووە، بۆیە دەستبەسەر كراوە و ڕەوانەی بنكەیەكی سەربازی لە سكۆتلاند كراوە.”
ئەو ژێردەریاییەی بەریتانیا، سەر بە گۆبەندە، چونكە یەكەم سكانداڵ نییە لەنێویدا ڕوبدات، پێشتر فەرماندەی ژێردەریاییەكە و دوو یاریدەدەری بەهۆی پەیوەندیگرتنیان لەگەڵ ژنان لەنێو ژێردەریاییەكە دا، لە كارەكانیان لادراون. ساڵی 2017ـش نۆ كارمەندی ژێردەریاییەكە لە كار لابران، چونكە لە كاتی ئەركدا دەرمانی بێهۆشكەریان بەكارهێنابوو.
بابەتی پێشتر

ئەمریکا.. ڕاپرسییەکان سەرکەوتنی بایدن نیشان دەدەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ماوەی زانكۆلاین درێژدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share