چیرۆكێكی جیاوازی سەركەوتن

مەروە كچێكی میسرییە لە شاری ئەسوان دەژی، كاری ڕۆژانەی فرۆشتنی “كلینكس”ـە وەك میدیای ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، بەڵام ڕێكەوتێكی تێكەڵ بە هەوڵ و پێداگیریی خۆی، كردی بە براوەی خەڵاتێكی ئاڵتوونی.

ئەم كچە تەمەن 10 ساڵانە، لە دووەرەوە ماراسۆنێكی بینیوە كە لە شاری ئەسوانی ناوەندی پارێزگای ئەسوانی میسر ڕێكخرابوو، بە ڕاكردن خۆی پێگەیاندووە و داوایكردووە ڕێگەی بدەن بەشداریبكات، بەڵام ئەو پارەیەی پێنەبووە كە بڕەكەی 200 جونەیهی میسری بووە و دەبوو لە بەرامبەر بەشداریكردنی لە ماراسۆنەكەدا بیدات، بەو پێیەی ماراسۆنەكە خێرخوازی بووە و مەرجی بەشداریكردن تیایدا، پارەدان بووە.

بەپێی میدیای میسری، ڕێكخەرانی ماراسۆنەكە “وەك پشتیوانییەكی دەروونی”، ڕێگەیان بە مەروە داوە بەشداریی ماراسۆنەكە بكات، سەرباری ئەوەی جل و كالەی وەرزشیی نەبووە، بە خێراییەكی زۆر ڕایكردووە و توانیویەتی پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و مەدالیای خەڵاتی ئاڵتوونیی پێبەخشراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەکرێت ئینتەرنێت لە دراوسێکەتەوە وەرگریت؟ ئەو وڵاتەی بەرزترین ڕێژەی ئەو دیاردەیەی تێدایە کوێیە؟

بەپێی ئەو داتایانەی کۆمپانیای جیهانیی statista لەبارەی بەکاربردنی ئینتەرنێت لە جیهاندا بڵاویکردووەتەوە، 16%ی ئەوانەی لە هۆلەندا بەشدارییان کردووە…
Total
0
Share