بانكی ناوەندی بڕیارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار دەركرد

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی پێویست بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی گیراوەتەبەر و یەكێك لەو هەنگاوانە زیادكردنی ئەو ناوەندانەی كە تایبەتن بە فرۆشتنی دراوی بیانی لە بانكەكاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ شەممە مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق سەردانێكی مەیدانی بۆ ژمارەیەك لە بانكەكان ئەنجامداوە كە دەستیان بە فرۆشتنی دراوی بیانی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو ناوەندانەی تایبەتن بە فرۆشتنی دۆلار لە بانكەكان بۆ دوو هێندە زیاد بكرێن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بەهای دۆلار بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر دوو ئۆتۆمبێل كەوتنە ئاوەڕۆیەكەوە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی قەزای مەخموری كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێرشكرایە سەر شەزا

شەزا حەسون، كچە گۆرانیبێژی عێراقی سەردانی شوێنی تەقینەوەكانی پێنجشەممەی ڕابردووی بەغداد-ی كرد و ئەوەش كاردانەوەی توندی خەڵكی لێكەوتەوە.…
زیاتر ببینە

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقدا، پارە بۆ دەستپێكردنەوەی دامەزراندنی فەرمانبەران تەرخاندەكرێت و وادەكەی ئاشكراكرا. بەپێی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی…
Total
0
Share